دوای ئەوەی ئەوەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ـی 6ـی 2018 ئافرەتێکی عەرەب کە بەمەبەستی گەشتیاری لەگەڵ خانەوادەی هاتبووە ناوچە گەشتیارەکانی سۆران لە بەرسرین کەوتە ناو روبارو گەنجێکی خەڵکی دەڤەرەکە بەناوی (جه‌بار عوسمان) هەوڵی دا ئافرەتەکە رزگاربکات بەڵام بەداخەوە هەردووکیان خنکان تەرمی ئافرەتەکە دەرهێنرا به‌ڵام ته‌رمی گه‌نجه‌كه ئه‌وكات نه‌دۆزرایه‌وه.
هاوار ئەرگوشی ووتـەبێـژی پۆلیسی سـۆران به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: دوای گه‌ڕانێكی زۆر ئێستا لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و خەڵکی دەڤەرەکە تەرمی گەنجەکەش دەهێنراو رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
جێی ئاماژه‌یه ئافره‌ته‌كه عه‌ره‌ب بوو به ناوى (زه‌هرا هاشم ) كه خه‌ڵكی شاری به‌غدایه و له دایك بووی 1982ـه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه هاتوونه‌ته سنووره‌كه، به‌هۆی مه‌له‌كردن و نزیك بوونه‌وه‌ى له ڕووباری گونده‌كه ئاو ده‌یبات ، دواتر هاووڵاتیانى گونده‌كه به‌فریای ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌ون و یه‌كێك له هاووڵاتییانى سنووره‌كه به‌ناوى جه‌بار عوسمان كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه به‌دوای ته‌رمى ئافره‌ته‌كه‌دا گه‌ڕاوه و له ئه‌نجامدا ئه‌ویش ئاو بردوویه‌تى و خنكاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.