Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 05:53

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 5 کەس برینداربوون

له‌راگه‌یاندراوى هاتوچۆ
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە كاتژمێر 11 پێش نیوه‌رۆ له‌ سێیه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 5 کەس برینداربوون کە سه‌رجه‌میان عەرەبن.

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی بەرامبەر کەمپی زانکۆی گەرمیان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان دەبڵ و گلایزەر بلایمۆپ)ڕوویدا.

لە ڕووداوەکەدا 5 کەس برینداربوون کە سه‌رجه‌میان لە نەتەوەی عەرەبن، ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڕاستەی سلێمانی ڕۆشتوون ئۆتۆمبێلی جۆری گلایزەر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە دواوە خۆی کێشاوە بە دەبڵ نیسانەکەدا و پاشان دەبڵەکە وەرگەڕاوە شۆفێر و دوو سەرنشینی تێدا بووە برینداربوون، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.

 

rudaw


شوان عه‌زیز 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.