Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 16:54

پۆلیسی ئیتیحادی: دوو گه‌وره‌ تیرۆریستی داعشمان له‌که‌رکوک ده‌ستگیرکردووه‌

به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك كاریان ده‌كرد
کوردستان TV
#7
100%

نه‌قیب حامد عوبێدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاندووه‌: ھێزێكی سه‌ربه‌ ھه‌واڵگری پۆلیسی فیدرال پشت به‌ستن به‌ زانیاری ئه‌منی، دوو گه‌وره‌ تیرۆریستی داعشیان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌.

عوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوو تیرۆریستییه‌كه‌ له‌ به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك كاریان ده‌كرد.

به‌ گوته‌ی نه‌قیب حامد عوبێدی كه‌ دوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و ھێرشكردنه‌ سه‌ر ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك تێوه‌گلاون.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ دوو گه‌وره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ی له‌یلان باشووری رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.