Erbil 4°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 02:04

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوى هه‌ولێر : له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێرى داهاتوو کێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر ده‌بێت

له‌لێدوانى بۆ كوردستان تى ڤى
کوردستان TV
100%


ئاری ئەحمەد به‌رێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر  له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى رایگه‌یاند    ، تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى ئاو توانیویانه‌ بۆڕییه‌ شكاوه‌كه‌ى پرۆژه‌ى ئاوى ئیفرازی هه‌ولێر چاك بكه‌نه‌وه‌ ،  له‌ئێستادا  ئاو بۆ هه‌ولێر نێردراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێری داهاتوودا ته‌واوى هاوڵاتیان  له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى  هه‌ولێر  ئاویان پێده‌گات . 

ئاری ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند ، هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك هه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌متر ئاوى پێده‌گات ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى  بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر تۆڕه‌كانى ئاو به‌تاڵ ببون بۆیه‌ پێویستی به‌كاتى ئاماژه‌ پێدراو هه‌یه‌ تا ئاو بۆ ته‌واوى گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه‌ . 

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو  به‌هۆی دروست كردنى چه‌ند مه‌خزه‌نێك له‌هێلى سه‌ره‌كى پڕۆژه‌ى ئاو ، شكانی بۆڕى ئاوى سه‌ره‌كى هه‌ولێر ڕوویدا ، به‌هۆیه‌وه‌  15 گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر بێ ئاو بوون 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.