Erbil 14°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 11:59

ئه‌گه‌ر له‌ کاتێکدا هێرشی ئه‌تۆمی ده‌ست پێبکات جیهان چی به‌سه‌ر دێت

پێشبینی كراوه‌ كه‌ 15 هه‌زار سه‌ره‌ ئه‌تۆم له‌ جیهاندا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌یكی نوێ هۆشداریداوه‌ له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی رووخێنه‌ر ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكدا هێرشێكی به‌رفراوانی ئه‌تۆمی به‌شێوه‌یه‌كی ئامانجدار له‌ ناوچه‌یه‌ك ده‌ست پێبكات ، كاردانه‌وه‌كه‌ش ته‌نها زیانی بۆ ناوچه‌ ئامانجدراوه‌كه‌  نابێت، به‌ڵكو كار ده‌كاته‌ سه‌ر لایه‌نی هێرشبه‌ریش.

له‌یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی له‌م جۆره‌دا پێشبینی كراوه‌ كه‌ 15 هه‌زار سه‌ره‌ ئه‌تۆم له‌ جیهاندا هه‌یه‌ كه‌ له‌توانایدایه‌ وێرانكارییه‌كه‌ی گه‌وره‌ دروست بكات، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر 100 بۆمبی ئه‌تۆمیدایه‌.

تویژینه‌وه‌كه‌ هۆداریشی داوه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێرشه‌كه‌ رووبدات گۆڕانكاری گه‌وره‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و له‌یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌شدا به‌ ملیاره‌ها كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی ،كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك وبرسییه‌تیش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و ده‌بێته‌ پاییزی ئه‌تۆمی جیهانی.

هه‌روه‌ها تویژینه‌وه‌كه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ ئه‌گه‌ر 100 بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ شارێكی گه‌وره‌ی پاكستان بدرێت له‌وانه‌یه‌ به‌جارێك 30 ملیۆن كه‌س به‌یه‌ك جار ببنه‌ قوربانی .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن : له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م بۆمبه‌ ئه‌تۆمییانه‌ دووكه‌ڵێكی گه‌وره‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و رێگا له‌ بینینی تیشكی خۆر ده‌گرێ و هاوكاتیش پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی باران بارین .

هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌مریكاو رووسیا به‌ هه‌زاران سه‌ره‌ ئه‌تۆمیان هه‌یه‌و بریتانیا و فه‌ره‌نساو چین و هیندو پاكستان و ئیسرائیل و كۆریای باكوریش عه‌مبار كراوی تایبه‌ت به‌و چه‌كه‌یان هه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌/ ده‌یلی میلی بریتانی

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.