فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چه‌ند شوێنێكیان له بناری چیای شه‌كیو بۆردمان كرد، كه‌ژماره‌یان چوار فڕۆكه بوون دواتر به‌ره‌و بناری قه‌ندیل ڕویشتن.
په‌یامنێرمان مه‌هدی ئومێد پێی راگه‌یاندین: شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا زۆر به‌نزمی به‌سه‌ر گوند‌و ئاوایی و شاروِچكهی سیده‌كان دا سووڕانه‌وه و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكیان له بناری چیای شه‌كیو بۆردمان كرد، فڕۆكه‌كان كه‌ژماره‌یان چوار فڕۆكه بوون به‌ره‌و بناری قه‌ندیل ڕویشتن.
له‌مباره‌یه‌وه، ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند :ماوه‌یه‌كه بۆردمانی سوپای توركیا به‌بیانوی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) له ناوچه‌كه چڕتربوونهتهوهو به‌رده‌وام تۆپخانه‌و فڕۆكه‌و هیلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردمان ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆردومانه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسی و گرفت بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوند‌و ئاواییه‌كان و ڕه‌وه‌ندو كۆچه‌رییه‌كانی ناوچه‌كه.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.