Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:02

نەتەوە یەکگرتووەکان کارى یۆنامی لە عێراق درێژکردەوە

تاوەكو ئایاری ساڵی 2019 درێژكردەوە
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی ئاسایش بە كۆی دەنگ، بە بڕیارێك ماوەی تەمەنی تیمی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان ناسراو بە یۆنامی لە عێراق درێژ كردەوە تاوەكو ئایاری ساڵی 2019.

بڕیارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لەلایەن ئەمریكاوە ئامادەكرابوو، پێش مانگێك لە كۆتایی هاتنی كاروكانی نێردەی ئێستا دێت لە عێراقدا لە كۆتایی تەموزی ئەمساڵ.

ئەمریكا پێ وایە ئەگەرى ئاڵۆزی هەیە لە عێراقدا بە تایبەت دوای دەركەوتنی ساختەكاری لە ئەنجامەكانی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

بڕیارەكە ژمارە 2421 ی نەتەوەیەكگرتووەكانە و تیایدا هاتووە كە هەموو سێ مانگ جارێك دەبێت نێردەكە لە عێراق ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئەندمانی ئەنجومەنی ئاسایش بخوێنێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.