ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، له یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، لە شارۆكەی كەلار، منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان برایەكی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ، له یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە گەڕەكی گوندی ئەڵمانی لە شارۆكەی كەلار، منداڵێكی تەمەنی نۆ ساڵان لەكاتێكدا مێوانی ماڵی ناسیاوێكیان دەبن، بە ئۆتۆمبێلی باوكی برایەكی تەمەن پێنج ساڵانی خۆی بهناوی (یوسف ئاراز قادر) شێلا و دهستبهجێ گیانى لهدهستدا.
گوتیشی" منداڵە نۆ ساڵانەكە سویچی ئۆتۆمبێلەكەی لە باوكی بردووە و براكەیشی لە حەوشە بووە و بەسەریدا كهوتووهو تەرمی منداڵەكەیش براوەتە پزیشكی دادوەری نەخۆشخانەی گشتیی كەلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.