دیندار زێباری، رایده‌گه‌ینێت، حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی 300 زیندانی دیكه‌ی داعش كه زۆربه‌یان عێراقین، راده‌ستی حكوومه‌تی به‌غدا بكاته‌وه.
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكدا به ئاژانسی "فرانس پرێس"ى راگه‌یاندوه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا 853 زیندانی داعشمان راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه و گوتی" ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ راده‌ستكردنی 300 زیندانی دیكه به به‌غدا، كه زۆربه‌یان عێراقین و به‌تۆمه‌تی چه‌كداری و ئه‌ندامێتیان له رێكخراوی داعش له گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیندانی كراون".
دیندار زێباری ئاشكراشیكرد، "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیان له رێكخراوی داعش له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، كه ژماره‌یان 2753 كه‌سه، له كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ستگیركراون، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان كه له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان مه‌ڵاس دابوو، ده‌ستگیركراون".
زێباری دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له زیندانییه بیانییه‌كانی داعشی راده‌ستی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تائێستا زیاتر له 20 هه‌زار ئافره‌ت و پیاو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له رێكخراوی داعش له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.