Erbil 23°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:21

پۆلیسی هەولێر له‌ یه‌که‌م رۆژى جه‌ژندا دوو دزى ده‌ستگیر کرد

لە پێش مزگەوتەکانی نۆ شەهیدو ڕەشاد موفتی و نانەکەلی دزییان كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری تایبه‌تى خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبووك" بڵاوی كردەوە ، كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینى دوو تاوانبار لە ڕۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژندا لە کاتی وتاری هەینی، کاری دزییان ئەنجام داوە لە پێش مزگەوتەکانی نۆ شەهید و ڕەشاد موفتی و نانەکەلی، دوای دەستگیرکردنیان، تاوانباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و گوتوویانە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەوا کەمێک جامیان کراوەتەوە، هەڵساون بەهێنانە خوارەی جامەکانیان و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەكان".

بۆیه‌ پۆلیسی هەولێر داوای كردووە هەر کەسێک لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا دزی لێ کراوە لە پێش ئەو مزگەوتانە، سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا.

تێزانین دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی (ڕاستی)، بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزی، نووسینگەكە توانی ناسنامەی تاوانباران ئاشکرا بكات و لە بۆسەیەکدا دوو دزی دەستگیر کرد، لەمبارەیەوە داوای لەو هاووڵاتیانە كردووە كە لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا دزیان لێ كراوە، پەیوەندی بە پۆلیسی راستییەوە بكەن.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.