سهرچاوهیهك له سوپای ئازاد بە میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای راگەیاندووە، کە ئهوان 38 چەکداری یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان و ئاسایشی کانتۆنی عەفرینیان رادەستی سوپای تورکیا كردووه، كه لەکاتی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوه بە دیل گیرابوون.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون)، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای تورکیا لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیان کردە سەر عەفرین، لە رۆژی 18/3/2018 رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر عەفریندا گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.