بۆ وه‌رزی دووه‌می چاندن رووبه‌ری چاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی عێراق به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت.
مه‌هدی قه‌یسی بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌گوێره‌ی ئه‌و رووپێوانهی كه له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌ته رووبه‌ری چاندن له وه‌رزی هاوین به نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆنم كه‌مده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆكاری كه‌می ئاو له عێراق كه جووتیاران ساڵانی رابردوو سوودیان لێ بینی بوو.
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاند كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانی فورات و دیجله هۆكاری سه‌ره‌كی ووشك بوونی ئه‌م زه‌ویانه‌ن، ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره به كه‌رتی كشتوكاڵی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردوو هه‌ریه‌كه له ئێران و توركیا بهرێژهییهكی به‌رز ئاویان له‌سه‌ر عێراق گرته‌وه و بریاره‌كه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌ش بووه هۆی بڕانی ئاوی خواردن له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك و ووشك بوونی سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.