لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان 24 دا کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنیەوە لە بارەی دوا رەوشی عێراق و قەیرانی دوای پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی عێراق ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرا بەرێزیان بەو جۆرە وەڵامی دایەوە:
پشتیوانی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستووریی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو.
ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسیەکان بەشداری گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستور بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.