نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، رایدەگەیێنێت" بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم. هیوادارم جەژنێکی خۆش بەڕێ بکەن، جەژنێک کە پڕ بێت لە خۆشی بۆ هەموو لایەک و ئینشائەڵڵا هەموو ساڵێک جەژنەکانمان بە خۆشی بێت.
سەرۆک وەزیرانی کوردستان ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ گەلی کوردستان ئاوات دەخوازێت و دەڵێت" بەهیوای خۆشی و سەرکەوتن و ئارامی بۆ هەموو لایەک ، بەهیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو ساڵێک بێت پڕ لە خۆشی و شادی و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.