Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:32

بڕیارێک بۆ پشتیوانى گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌رکرا

به‌ زۆرینه‌ى 120 ده‌نگى (به‌ڵێ) کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
کوردستان TV
100%


له‌ کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ داوای پاراستن ده‌كات بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.

دوای هه‌وڵه‌ چڕه‌كانی توركیا و به‌ پشتیوانی جه‌زائر کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی رێكخست بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستین.

ئاژانسى رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ى به‌كارهێنانى هێزى له‌ راده‌به‌ده‌رى له‌ دژى فه‌له‌ستینییه‌كان كرد و ئیسرائیلى به‌ زیاده‌ڕۆیى له‌ به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى دژى مه‌ده‌نییه‌كان تۆمه‌تبار كرد.

كۆمه‌ڵه‌كه‌ داواشى له‌ سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، میكانیزمێكى پارێزگارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ناوچه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان دابنرێت.

كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئیدانه‌ى هه‌ڵدانى ئه‌و موشه‌كانه‌ى كرد، كه‌ له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌وه‌ ئاراسته‌ى ئیسرائیل ده‌كرێن، به‌ڵام ناوى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى نه‌هێنا، كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌دا.

دوێنێ چوار شه‌ممه‌ به‌ زۆرینه‌ى 120 ده‌نگى (به‌ڵێ) به‌رامبه‌ر به‌ 8 ده‌نگى (نه‌خێر) كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى فه‌له‌ستین و جه‌زائیر و توركیا ده‌ركرد و پرۆژه‌كه‌ى په‌سند كردن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.