Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:43

سبه‌ى یەکەم رۆژی جەژنى ڕه‌مه‌زانه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

(نوێكراوه‌ته‌وه‌)
 ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌،  14 ى حوزه‌یرانى 2018 ، ناوه‌ندى گه‌ردونناسى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند  كاتژمێر 1:53 خوله‌كى پاش نیوه‌رۆ به‌  تەکنەلۆژیا و کامێرای فەلەکی لەسەر چیای (حەفیت) لە ئیمارات، وێنەی مانگ بینراوه‌ ، تۆماریان كردووه‌ به‌م پێیه‌ش  سبەی هه‌ینى  15 ى حوزه‌یرانى 2018  یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت

هه‌ر ئێستا لێژنه‌ى بینینى مانگى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به‌یانى رۆژى هه‌ینى 15 حوزه‌یرانى وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان راگه‌یاند 

سعوودیه‌و قه‌ته‌ر: سبه‌ى یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له‌ چه‌ندین وولات مانگی شه‌وال بینراوه‌ لیژنه‌ى بالاى بینینی مانگ له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ رایگه‌یاند" مانگی شه‌وال بینراوه‌و، به‌وه‌ش سبه‌ینێ هه‌ینی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز. كه‌مێك پێش ئێستا، كه‌ناڵی "عه‌ره‌بییه‌" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵیان سه‌باره‌ت به‌ بینینی مانگی شه‌وال له‌ ناوه‌ندی چاودێریی زانكۆی موجه‌مه‌عه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، به‌و پێیه‌ش سبه‌ینێ هه‌ینی 15ی حوزه‌یرانی 2018 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌. هاوكات ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ریش بینینی مانگی شه‌والی یه‌كلاكردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و وڵاته‌ش سبه‌ینێی كرد به‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان. هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ مالیزیا و ئیندۆنیسیا و برۆنای و سه‌نگافوره‌ رایانگه‌یاند" سبه‌ینێ هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ له‌ وڵاته‌كانیان،

له‌لایه‌كى دیكه‌ كۆمه‌ڵه‌ى فیقهى عێراقى رایگه‌یاند: به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌یانى رۆژى هه‌ینى ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ عێراق  

 

مانك

 

ناوه‌نده‌كه‌  وێنەی مانگ و تیمەکەی لەکاتی کارکردنیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە به‌م شێوه‌یه‌

ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.