Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 13:09

عێراق ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی ھەناردەکردنی نەوت به‌رزبکاته‌وه‌

عاسم جیھاد: دەست بە جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی ئاستی ھەناردەکردنی نەوت دەکەین
عێراق ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی ھەناردەکردنی نەوت به‌رزبكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

عێراق بە ئامانجی زیادکردنی ھەناردەکردنی نەوت ئۆفەرێکی بۆ دروستکردنی درووگەیەکی نەوت لە شاری فاو خستەڕوو.

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: بە ئامانجی زیادکردنی ھەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی، ئۆفەری دروستکردنی دوورگەیەکی نەوت لە شاری فاو خراوەتەڕوو. 

ده‌شڵێت  "دوای کۆتایي ھێنان بە رێککەوتنەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت، دەست بە جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی ئاستی ھەناردەکردنی نەوت دەکەین". 

کۆمپانیای نەوتی باشوور لە پارێزگای بەسرە، ئۆفەرێکی بۆ دروستکردنی دوورگەیەکی نەوت لە نزیک شاری فاو بە ئامانجی زیادکردنی ھەناردەکردنی نەوت خستووەتەڕوو. 

عاسم جیھاد راشیگەیاند: بە دروستکردنی دوورگەکە، ئاستی ھەناردەکردن بە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە زیاد دەکات. 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "رێککەوتنەکەی ئۆپێک لەو کاتەدا کۆتایی پێ دێت کە ھەناردەکردنی نەوتی عێراق رۆژانە، پێنج بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بێت". 

لای خۆیەوە ئێحسان عەبدولجەبار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە لیژنەیەکی تایبەت لە کۆمپانیاکەیان، تاوتوێی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی دوورگە نەوتییەکە دەکات. 

ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان ئۆفەری خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە سیستەمی وەبەرھێنان پێشکەش کردووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.