عهلى عهونى ئهندامى ئهنجوومهنى سهركردایهتى پارتى دیموكراتى كوردستان لهههژمارى خۆی له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیس بووك له یادى سیانزەی حوزەیران ١٣-٦-١٩٩٤ڕایدهگهیهنێت، لهم یادهدا پارتییە ئازاکانی سلێمانی تەرمی خاڵە عەفان«عوسمانی قالەی منەوەر»ی دوو جار شەھید کراویان بە سەر شانەوە بوو بۆ بردن بەرەو دواین مەنزڵگە.
ئەو کاتە یەکێتی «نیشتمانی»ئەم ھەموو لق و پۆپ و چەنگ و باڵەی لێ نەببووەوە.ھێشتا عەقلی مودەبیر و مێشکی کارای ینک ماڵی نەبردبووە گردەکە و حیزبەکە حیزبێکی سوشیاڵ دیموکرات بوو و کاکە نەوە حاکمی ببڕ و بدڕ بوو.
دهقى نووسینكهى عهلى عهونى لهم یادهدا
سیانزەی حوزەیران ١٣-٦-١٩٩٤
پارتی بوون و کوردایەتی کردن لە زۆنی شڵەقاو و ئاڵۆزی سلێمانی نەک ئاسان نییە، بگرە مەترسیداریشە.
له یادی سیانزەی حوزەیرانە کە تێیدا پارتییە ئازاکانی سلێمانی تەرمی خاڵە عەفان«عوسمانی قالەی منەوەر»ی دوو جار شەھید کراویان بە سەر شانەوە بوو بۆ بردن بەرەو دواین مەنزڵگە.
ئەو کاتە یەکێتی «نیشتمانی»ئەم ھەموو لق و پۆپ و چەنگ و باڵەی لێ نەببووەوە.ھێشتا عەقلی مودەبیر و مێشکی کارای ینک ماڵی نەبردبووە گردەکە و حیزبەکە حیزبێکی سوشیاڵ دیموکرات بوو و کاکە نەوە حاکمی ببڕ و بدڕ بوو.
خەڵکی سلێمانی تەرمی تێکۆشەر و ئازیزی شار و کوردایەتییان بەسەر شانەوە بوو و لە ھەر سەرە شەقامێک روبارێک خەڵک بە دوای جەنازەکەوە بەڕێدەکەوتن.دەسەڵاتی یەکێتی بە بیرمەند و بیرکۆلەوە ئەمەیان ھەزم نەکرد و خەڵکی بێ چەکیان دایە بەر دەسڕێژی گولـله و خاڵە عەفانیان دیسان شەھید کردەوە وێڕای جەماوەری تازیەباری شار
سڵاو لە یادی ئەم قارەمانە و لە خۆڕاگری و چاو نەترسیی سلێمانییە ئازاکان.
دڵنیام سلێمانی تا سەر بەرگەی ئەم ئیرھابە فیکرییە ناگرێت و خۆی لە ژێر گوشاری ھەرچی گرد و تەپۆڵکەیە رزگار دەکات، سلێمانی کێوە و چیا ناچیتە ژێر سێبەری گردەوە.کاڵفام و ھەرزە سیاسییەکان تا سەر بۆیان ناچێتە سەر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.