گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان " زوبێر سالح " له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه كه 8 تراك له خۆ ده‌گرێت .
هونه‌رمه‌ند " سالح زوبێر " ئاشكرایده‌كات ، هه‌نوكه به كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ری خه‌ریكه كه له 8 گۆرانی پێك دێت كه تێكستی سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كان هی شاعیری گه‌وره‌ی كورد " مه‌لای جه‌زیری " ن .
هونه‌رمه‌ند " زوبێر " له تێكستی هۆزانڤان سه‌یدای تیرێژ و له ئاوازی خۆی یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ساڵی 1979 تۆماركرد كه بریتی بوو له گۆرانییه‌ك بۆ كۆچی دوایی " مسته‌فا بارزانی " .
ئه‌م گۆرانیبێژه له ئێستادا خاوه‌نی 370 گۆرانی تۆماركراوه ، به‌ڵام ئه‌و گۆرانییه‌ی كه ناوبراو پێی ده‌ناسرێته‌وه و باوبانگی هونه‌ری پێ په‌یدا كرد ، گۆرانی " صباح الخیر " بوو كه له ساڵی 1988 تۆماری كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.