په‌یامنێرمان خالید عه‌لی له ئه‌ڵمانیاوه پێی راگه‌یاندین، له شاری ههرنێی ئه‌لمانیا قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی نه‌چار ده‌بێت ۲۰ جلی بوركینی بو مه‌له‌كردنی كچان بكرێت پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له كچانی موسلمان ئاماده‌ی وانه‌ی مه‌له‌كردن نه‌بوون، به پاساوی تێكه‌ڵاوی كوڕان و كچان له كاتی مه‌له‌كردن.
بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه بڕیاریان دا بۆ بیست قوتابی كچ بوركینی مه‌له‌كردن بكڕێت، به‌ڵام پاش ئه‌م بریاره زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌لمانیا بریاره‌كه‌یان به كارێكی نادروست وه‌سف كرد‌و رایانگه‌یاند: ده‌بێت كچ و كوڕ وه‌كو یه‌ك بن و نابێ له قوتابخانه قوتابی فێری ئه‌م جیاوازییه بكرێت، ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌م جۆره بڕیارانه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره به دوای خوی‌دا بێنێت ، چونكه ئه‌م جۆره دیاردانه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ دوارۆژی هاووڵاتیانی ئه‌لمانیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.