Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:36

یان کۆبیش: پێویسته‌ لێکۆڵینەوە له‌ سکاڵاکانی تایبه‌ت به‌ ساختەکاریى هەڵبژاردن بکرێت

یان كۆبیش نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق
کوردستان TV
100%

لەراگەیەندراوێكدا یان كۆبیش نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق داواى لە دەستەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی عێراق كرد، كە بەزووترین كات لێكۆڵینەوە له‌ هەموو سكاڵاكانی سەبارەت بە ساختەكارییه‌كانى هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

یان كۆبیش داواشی لە لایەنە سیاسییەكانى عێراق كرد، كە ئاشتی و سه‌قامگیرى وولات بپارێزن و چارەسەری ناكۆكییەكانى نێوانیان بكه‌ن و بە پێی ڕێكارە یاساییەكان مامه‌له‌ بكه‌ن.

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق داواشى لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هێزە ئەمنییەكان و دەستەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن كرد، كه‌ هەموو هەنگاوێك بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی پێداویستییه‌كانى هەڵبژاردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.