Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:49

ترەمپ: کیم ئامادەیی دەربڕیوە کە هەموو مووشەکە ئەتۆمییەکانی لەناوببات

سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له‌ كۆتایی لووتكه‌ی مێژوویی سینگاپوردا واژوویان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی گشتگیركرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوە مێژووییەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: سەرۆک کیم ئامادەیی دەربڕیوە کە هەموو مووشەکە ئەتۆمییەکانی لەناوببات.

سەرەتا لە بەردەم ئاڵاکانی ئەمەریکا و کۆریای باکور تەوقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و پاشان پـێکەوە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەڕێکەوتن و لەوێ بە کورتی بۆ پەیامنێرانیان راگەیاند کە هیوادارن کۆبوونەوەکەیان سەرکەوتوو بێت.

ترەمپ گووتی: ئەوان باسیان لە رەوشی مافی مرۆڤ لە کۆریای باکوور کردووە و خەڵکی کۆریاش" هەرگیز ئەوەندە متمانەیان بە سەرۆکێک نەبووە.

سەبارەت بە سزاکانی سەر پیۆنگ یانگ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: لە دوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە، سزاکانی سەر کۆریای باكوور هەڵدەگرین.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشیکرد : کۆریای باکوور دەستی کردوە بە داماڵینی مووشەکەکانی و پرۆسەکە دەستیپێکردوە.

دۆناڵد ترەمپ سوپاسی سەرۆکی کۆریای باشوور، ژاپۆن، سەنگاپوور و چینی کرد کە کارئاسانییان کردووە بۆ سەرخستنی ئەو کۆبوونەوەیە و لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیشیدا رایگەیاند کۆبوونەوەم لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون زۆر راستگۆیانە و بەرهەمداربوو.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی بەو کۆبوونەوانەی نێوانیان کۆتاییمان بە ناکۆکی 70 ساڵەی نێوانمان هێنا و ئامادەکاریمان بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کرد.

ترەمپ و کیم بەرەبەیانی ئەمڕۆ (12/06/2018) لە دوای کۆبوونەوەیان، یاداشتێکی چوارخاڵیان واژۆکرد و هەردوولاش یەکدییان داوەتکرد بۆ پایتەختەکانیان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.