Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:36

ئه‌نجومه‌نی سیاسیی دیموکراتیکی سووریا: ئاماده‌ی دانووستانین له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د

ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیكی سووریا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كوردانی رۆژائاوا و عه‌ره‌به‌كانی سووریا
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی دیموكراتیكی سووریا
کوردستان TV
100%

لقی سیاسیی هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریا رایگه‌یاند: ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د به‌بێ شه‌رت و مه‌رج دانووستان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بكات.

ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیكی سووریا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كوردانی رۆژائاوا و عه‌ره‌به‌كانی سووریا، له‌ شه‌ڕ دژی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان.

ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ پابه‌نده‌ به‌ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی خوێناویی ناوخۆی سووریا، هه‌ر بۆیه‌ به‌بێ شه‌رت و مه‌رج ئاماده‌یه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بكات.

حیكمه‌ت حه‌بیب یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیك و هێزه‌كانی دیموكراتی سووریا زۆر جیددین سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دانووستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.