Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 01:38

شه‌کیرا واز له‌ گۆرانیگوتن ده‌هێنێت

له‌ ساڵی 1990 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ .
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی " شه‌كیرا " دوای ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی جیهانی كه‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگی خایاند ،له‌ ئێستادا بریاریداوه‌ واز له‌ گۆرانیگوتن بهێنێت .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " BBC " هاتووه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی به‌ ناوبانگی كۆلۆمبی  " شه‌كیرا " له‌ كۆنسێرتێكی جیهانیدا كه‌ ماوه‌ی 7 مانكی خایاندو به‌ شێوازێكی به‌رده‌وام گۆرانی گوت ،كێشه‌یه‌ك له‌ ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ دروستبووه‌ كه‌ ناتوانێت به‌ شێوازی كۆن گۆرانی بڵیت ،بۆیه‌ پێده‌چێت ئه‌مه‌ كۆتا بێت بۆ ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ .

پزیشكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی  " شه‌كیرا " ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستا دا " شه‌كیرا " ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 40 ساڵ ده‌بیت ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ له‌ له‌رینه‌وه‌ی ده‌نكی دروستده‌كات و ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنسێرته‌ش بۆ ماوه‌ی 7 مانگ به‌ به‌رده‌وامی هۆكارێكی دیكه‌یه‌ كه‌ ناوبراو نه‌توانێت به‌ شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ی گۆرانی بڵێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ پشو بدات و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گۆرانی نه‌ڵێت .

شاكیرا  به‌ ره‌چه‌له‌ك لوبنانیی و له‌ ساڵی 1977 له‌ كۆلۆمبیا له‌ دایك بووه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی پۆپ و رۆك و له‌ ساڵی 1990 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.