گوتەبێژێک بەناوی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەسەر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى نێردراوه ئه‌مه‌ش ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه :
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌ك هه‌واڵی ناراست و نادروست له هندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو كراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.ئێمه له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، و به پێویستی ده‌زانین ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه روون بكه‌ینه‌وه بۆ خه‌لكی كوردستان:
1. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی و فه‌رمییه، و له‌دوای چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، به‌پێی مادده‌ی (دووه‌م) له یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم ژماره (2) ساڵی 2017، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
2. بودجه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان دیاریكراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی رۆژانه‌ی دیوان.هه‌روه‌ها ستاف و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی نووسینگه‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك میلاكی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمن و ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن، و ته‌نیا پۆستی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم چۆڵ بوون.
3. مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی به پێی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2010 دیاریكراوه. و له‌دوای وازهێنانی به‌ڕێزان مەسعوود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وه‌كو سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كانیان ، هیچ مووچه و بودجه‌یه‌ك بۆیان ته‌رخان نه‌كراوه.
4. سه‌باره‌ت به راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ڕێز و پێ‌زانین بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان راوێژكاری بووه و پێوه‌ست بوو به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. بۆیه له‌دوای چۆلبوونی ئه‌م پۆسته، ئه‌ركی ئه‌م به‌ڕێزانه وه‌كو راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی هاتووه.
5. له هه‌واڵه‌كاندا ئاماژه كراوه به لێدوانی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رباره‌ی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. ئێمه لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و زانیاریانه نادروستن ودوورن له راستیه‌وه. بۆیه دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به مافی خۆی ده‌زانێت داوای یاسایی تۆمار بكات به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.