ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 10 ى حوزه‌یرانى 2018 ، دوو چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دادگای به‌رایی هه‌ولێر ، ته‌قه له‌باره‌گای باڵه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن .
له‌دوای هێرشى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى دووچه‌كداره‌كه كه‌نه‌زانراوه كێن و بۆچ مه‌به‌ستێك كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ، هێزه ئه‌منیه‌كانى دادگاى هه‌ولێر رووبه‌رووی چه‌كداران بوونه‌ته‌وه .
ئه‌یاد كاكه‌یی سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : كاتژمێر 9 ى به‌یانى ئه‌مرۆ دووچه‌كداری به‌جلى سه‌ربازی و به‌ئۆتۆمبێلى ژماره‌ى جه‌یشى عێراقى هاتونه‌ته به‌رده‌م دادگا و ته‌قه‌یان به‌ڕووی باڵه‌خانه‌كه‌دا كردووه .
ئه‌یاد كاكه‌یی هیوا ده‌خوازێت هێزه‌كانى پۆلیس و ده‌زگاكانى ئه‌منى چه‌كداران ده‌ستگیر بكه‌ن ، ناكرێت له‌پایته‌ختى كوردستان و كه‌سانێكى له‌و جۆره هه‌بن رووبه‌رووی دادگا ببنه‌وه به‌ته‌قه‌كردن .
سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانی كوردستان راشیگه‌یاند : ده‌خوازین چه‌كداران سزا بدرێن كارێكى نائاسایی یه ئه‌نجامیان داوه ، ده‌بێت ڕووبه‌رووی یاسا بكرێنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.