مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێكى كورتى بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت ، تێیدا ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت :
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان تانەی دا لە ھەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی ھەرێم( پێشمەرگەو ھێزەکانی دیكه) لە دادگای باڵای فیدرالی و بە نادەستوری وەسفی دەکات.
له‌كۆبوونه‌وه‌ى 6 ى حوزه‌یرانى 2018 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌بیانووى پێشێلكاری له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ناردوستى له‌ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كان ، به‌بڕیاری چه‌ند لایه‌نێكى دیاری كرا‌و له‌نێو په‌رله‌ماندا ده‌نگدانى تایبه‌ت كه‌تایبه‌ته به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى دیكه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ژمار نه‌كرێن ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند لایه‌نێك ئه‌و بڕیارانه درا .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.