(بەرزان ئەحمەد ڕەشید) ئه‌و گه‌نجه كورده‌ى بەتۆمەتی ئەوەی دەستی هەبووە لەتەقەکردن لەهێزەکانی دژە تیرۆری عێڕاق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى لەگەڕەکی (حەی عەسکەری) شاری کەرکوکـ کەتێدا کارمەندێکی ئەو هێزە کوژرا ودووی دیکە برینداربوون ، ئەم گەنجە لەهەمان گەڕەکـ ولەناو ماڵەکەی خۆیان دەستگیر کرا دوای ۳ مانگ زیندانی کردن ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 10 ى حوزه‌یرانى 2018 له‌لایه‌ن هێزه میلیشیاكانى حه‌شد له‌شارى كه‌ركوك گه‌نجه كورده ئازاد ده‌كرێت .
له 16 ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه میلیشیاكانى شیعه و دژه تیرۆری عێراق به‌هاوكارى چه‌ند به‌پرسێك له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕێگا خۆش كرا بۆ هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كه‌به‌هۆیه‌وه نزیكه 51% خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا ، وێڕای ئه‌وه‌ى كوردان له‌و شاره دووچارى ئاواره بوون بوونه‌وه ، وه‌له‌گه‌ل هاتنى ئه‌و هێزانه شارى كه‌ركوك و ناوچه‌كه به‌ڕه‌وشێكى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌كات به‌هۆى داگیر كاری شار به‌هێزى سه‌ربازیه‌وه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.