Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:33

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری که‌ناڵی سروشتی به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی راگرت

تاوه‌كو كه‌ناڵه‌كه‌ پابه‌ند ده‌بێت و به‌ڵیننامه‌ ده‌دات و كاری له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی فه‌رمانێكی كارگێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ واژووی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا گه‌ردی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووه‌ كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی سروشت له‌به‌رنامه‌یه‌كی ئایینی رۆژانه‌ سووكایه‌تی به‌ ئافره‌تی كورد كردووه‌ و ئافره‌تی كوردی به‌ داینه‌سۆر پێناسه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش لادانه‌ له‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆیه‌ بریاردرا به‌:

راگرتنی كه‌ناڵی سروشت به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی، تاوه‌كو كه‌ناڵه‌كه‌ پابه‌ند ده‌بێت و به‌ڵیننامه‌ ده‌دات و كاری له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌، بریاره‌كه‌ش له‌ رۆژی ده‌رچونییه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 10-6-2018 كاری پێده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.