پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ستی به‌سه‌ر12 پارچه چه‌كی جۆراوجۆر گرتووه‌و 16 كه‌سیشی به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی مانگی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه كه به‌م شێوه‌یه بووه..
له‌مانگی ئایاردا له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانییه‌وه 292 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چون تۆمار كراوه‌و هاوكات له‌و مانگه‌دا 12 پارچه چه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و 16 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیر كراون.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه سه‌رجه‌م په‌ڕاوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی یاساییان بۆ ده‌كرێت‌و دواتر ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕیاری كۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.