هێزه‌كانی ژێر باڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران به هاوئاهه‌نگیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و به مه‌به‌ستی فریودانی حكومه‌تی ئیسڕائیل، جلی فه‌رمی سوپای سووریا له‌به‌رده‌كه‌ن تا له ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای ئیسڕائیل خۆیان بپارێزن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت ژۆرناڵی ئه‌مریكیی، هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كه له خاكی سووریادا جێگیرن، له‌سه‌ر پێشنیاری رژێمی ئه‌سه‌د جلی فه‌رمی سوپای سووریا له‌به‌ر ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیی هێرشی سوپای ئیسڕائیل بۆسه‌ر خۆیان كه‌مبكه‌نه‌وه، چونكه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سوپای ئیسڕائیل چه‌ندینجار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كان سه‌ر به تاران.
ته‌ل ئه‌بیب كه پێشتر هۆشداریدابوو له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی چیتر رێگه نادات ئێران هێزی سه‌ربازیی له‌ناو سووریادا و به تایبه‌تیی له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیكه ئیسڕائیل هه‌بێت، رایگه‌یاندووه به وردیی چاودێریی جوڵه‌ی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵدا هاتووه كه چه‌ندین كاروانی هێزه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیاكانی دیكه‌ی ژێر باڵی ئێران له‌كاتێكدا كه جلی فه‌رمی سوپای سووریا و ئاڵای ئه‌م وڵاته‌یان هه‌ڵگرتبوو به مه‌به‌ستی شه‌ڕ ره‌وانه‌ی پارێزگای درعای نزیك به‌رزاییه‌كانی جۆلان كراون كه ئه‌م ناوچه‌یه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسڕائیلدایه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی گروپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی دیتووه موشه‌ك و هاوه‌نیان پێبووه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.