سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا كرد‌و ده‌ڵێت، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ نایه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ده‌چێته به‌غدا، دوای ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق پاره‌كه دێته بانكی كوردستان،حكومه‌تی عێراقیش ئه‌و بڕه پاره‌ی كه پێویسته وه‌كو مووچه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی بنێرێتتا ئێستا نه‌یناردووه.
شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رۆژانی پێش جه‌ژن به‌رده‌وامین، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كۆ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌گه‌ینه چ ئه‌نجامێك، هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر خه‌ته.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ نایه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ده‌چێته به‌غدا، دوای ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق پاره‌كه دێته بانكی كوردستان.
ئاشكراشی كرد، كه حكومه‌تی عێراق تاكو ئێستا نه هاوكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ناردووه، ئه‌و بڕه پاره‌ی كه پێویسته وه‌كو مووچه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی بنێرێت، نه‌یناردووه.
سه‌رچاوه/basnews
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.