سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌ێنێ،شه‌شی حوزه‌یران به‌شێكه له پلانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌رییه‌كان ودرێژكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌فه‌سه‌یه كه‌كاتێك هێرش بۆ سه‌ر كوردستان كرا.
ئومێد خۆشناو،سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ڕووداوی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هێنده گه‌وره‌و شه‌رم هێن وناپاكییه، تا ژین و ژیانی كورد مابێ،برینه‌كانی ئازاربه‌خشن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌گوزه‌رێ، بایه‌كه له‌هه‌مان ئه‌شكه‌وتی خیانه‌تكارییه‌وه دێ و هه‌مان ڕێ و ڕێبازی خیانه‌تكارییه.
ده‌شڵێت: شه‌شی حوزه‌یران به‌شێكه له پلانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌رییه‌كان و،درێژكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌فه‌سه‌یه كه،كاتێك هێرش بۆ سه‌ر كوردستان كرا،له‌جیاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆڕاڵی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه،چاو له‌كورسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات،پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وله‌نێوبردنی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان یان برده به‌غدا.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئێستاش ھیچ جیاوازیه‌ك نییه له‌نێوان خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و ھه‌وڵه‌كانی گۆڕان و ھاوئاوازه‌كانی به‌ده‌ركردنی بریاری په‌ڕله‌مانی عێراق بۆ فه‌وتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها خۆشناو ده‌ڵێت: هه‌وڵی كپكردن و سووتانی ده‌نگی پێشمه‌رگه مێرخاسه‌كانی وڵات، هه‌وڵێـكی نه‌زۆك و مایه پووچه‌و ئه‌نجامده‌رانی بێ ئاكام هیچ به‌ده‌ست لێی ده‌رده‌چن،تاكه شتێك بۆیان ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه،له‌نێو دێڕو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو،ده‌بنه ده‌سته‌برای ئۆكتۆبه‌رییه‌كانی خیانه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.