Erbil 14°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 11:50

ترامپ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامی دیدار له‌گه‌ڵ کیم جونگ ئون به‌ره‌و سه‌نگاپوور که‌وته‌ڕێ

به‌ فڕۆكه‌یه‌ك گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ چین بۆی دابین ده‌كات
ترامپ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامی دیدار له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون به‌ره‌و سه‌نگاپوور كه‌وته‌ڕێ
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ره‌و سه‌نگاپوور كه‌وته‌ڕێ تا له‌ واده‌ی دیاریكراودا دیداره‌ مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور ئه‌نجام بدات.

ترامپ له‌ وتارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئاكام و به‌رئه‌نجامی دیداره‌كه‌ وتوویه‌تیی هیچ كه‌س ناتوانێ پێشبینی بكات ئه‌م دیداره‌ چۆن ئه‌نجامێكی ده‌بێت، چونكه‌ تا ئێستا هیچ دیدارێك له‌م ئاسته‌دا له‌ نێوان رێبه‌رانی ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆی ژاپۆنیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كیم جونگ ئون رۆژی10ـی مانگ واته‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ سه‌نگاپوور و تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ به‌ كام فڕۆكه‌ و له‌ چی كاتێكدا ده‌گات. به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كرێت به‌ فڕۆكه‌یه‌ك گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ چین بۆی دابین ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ دۆناڵد ترامپیش هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بگاته‌ سه‌نگاپوور، چونكه‌ رۆژی رابردوو پێش رێبه‌رانی دیكه‌ی گروپی جی 7 كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشت تا به‌ره‌و سه‌نگاپوور بكه‌وێته‌ڕێ.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌دا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.