Erbil 25°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 03:06

ڕاپۆرتێک: په‌رله‌مان ته‌مه‌نى خۆى درێژ ده‌کاته‌وه‌

حكوومه‌تیش ده‌بێته‌ كار به‌ڕێكه‌ر
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى قه‌ته‌رى، ئاشكراى كرد، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایی ده‌ستووریی دروست نه‌بێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/ 6/ 2018 بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕای گه‌یاندووه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ى تانه‌یان له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار داوه‌، له‌هه‌وڵدان بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، به‌ڵام شاره‌زایان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كه‌ هیچ ڕێكارێكى یاسایی بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان، نییه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ لەزاری عبدالكریم عبگان پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەتی نیشتمانی شیعەكانەوە بڵاویكردوەتەوە لەئێستادا كار بۆدرێژكردنەوەی پەرلەمان دەكرێت و ئەمەش لەپێناو رێگردنی بۆشایی دەستوریە لە عێراق و ماددەی 64ی دەستوریش بواری بەدرێژكردنەوە داواوه‌.

عبدالكریم عبگان ئەوەشی راگەیاندوە لە حاڵەتی درێژكردنەوی پەرلەماندا حكومەتی ئێستا دەبێتە حكومەتی كاربەرێكەرو ئەوكات پێویستە كار بۆ ئەجامدانی هەڵبژاردنیكی پاك وبێ گەرد بكرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.