تاڵیبان شه‌مه ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ڕۆژ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا کرداره‌کانی هێرشبه‌رانه بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت ڕاده‌گرێت، له‌وه‌تا 2002ی زاینییه‌وه ئه‌وه یه‌که‌م جاره ئه‌و رێكخراوه ئاگربه‌ست له ئه‌فغانستان رابگه‌یه‌نێت.
له لێدوانێكدا تاڵیبان رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه فه‌رمانی به چه‌كدارانی داوه له ماوه‌ی جه‌ژن دا کۆبوونه‌وه له‌و ناوچه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێک نه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆی بڕه‌خسێت به ئارامی جه‌ژن به‌ڕێوه‌ببه‌ن. به‌ڵام تالیبان سۆزی دا که هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی بیانی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نێو وڵات دا درێژه پێبدات.
له‌وه‌تای 2002ی زاینییه‌وه ئه‌وه یه‌که‌م جاره تالیبان ئاگربه‌ست له ئه‌فغانستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت شوێنێکی نیزیکه‌ی 407 ناوچه‌ی ئه‌فغانستان کونتڕۆڵ ده‌کات.
باڵیۆزی ئه‌فغانستان له پاکستان، عومه‌ر زه‌خیلوال پێشوازی له ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه كرد.
ئەشرەف غەنی سه‌رۆكی كۆماری ئەفغانستان، لە تویتێکدا رایگەیاند بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە 27ەمین رۆژی رەمەزان تا پێنجەمین رۆژی جەژن ئاگربەستی یەک لایەنە لەگەڵ تایبان رادەگەیەنێت.
ئاژانسه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.