دوای كۆتاییهاتنی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، زیاتر لە 35 قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە و، ئەمڕۆیش وردبینییان بۆ دەكرێت و سبەی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند دوای كۆتاییهاتنی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، زیاتر لە سی و پێنج قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە و، ئەمڕۆیش وردبینییان بۆ دەكرێت و سبەی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێن.
رۆژی ههشتی مانگی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئهیلوولی بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە. نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە یهكی حهوتی دووههزار و ههژدهوه دەست پێدەكات و تاوەكو سی و یهكی حهوتی دووههزار و ههژده بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان دەتوانن بە مەبەستی نوێكردنەوە، گۆڕین، گواستنەوە و زیادكردنی ناوەكانیان، سەردانی بنكەكان بكەن.
شۆڕش حەسەن ههروهها ئهوهشی گووت بۆ هاوپەیمانێتییش لە ههژدهی ئەم مانگەوە تا بیستی مانگ، دەست بە پێشكەشكردنی هاوپەیمانەتی دەكرێت و داواكارییەكان وەردەگرین، جا هەر قەوارەیەكی سیاسی، یان چەند قەوارەیەك بیانەوێت هاوپەیمانێتی دروست بكەن، سەربەستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.