كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاسایش له بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ریم سنجاری پیرۆزبایی له جه‌نه‌ڕاڵ شون جینكین كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاسایش له بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق دیاریكراوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌و هاوكات باس له گرینگی راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی پیشاندا بۆ هاوكاری و ئاسانكاری له پێناو به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.