پۆلیسی دهۆك لە فەیسبووكی خۆی رایگەیاند: كاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ لەناو بەنداوی (سەدا) لە شاری دهۆك خنكاوە و دواتر تەرمەكەی بەمەبەستی توێكاری پزیشكی دادیی دهۆك كراوە، هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی دهۆك، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.
بە گوێره‌ی راگەیێنراوێکی بەرێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی دهۆک، ئەمڕۆ شه‌ممه 9/6/2018 کاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌رۆ گەنجێک بە ناوی (ع. س.ع) كه خه‌ڵكی پارێزگاكه‌یه لە کاتی مەلەکردندا لە نێو ئاوی بەنداوی دهۆکدا خنکاوە.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه تیمێکی مهولهوانیی سەر بە بەرگری شارستانی دهۆک، تەرمی ئەو گەنجەیان لە نێو ئاوەکەدا دەرهێناوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه ده‌ڵێت، ته‌مه‌نی 18 بۆ 19 ساڵان بووه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چووه‌ته ناو ئاوه‌كه مه‌له بكات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌ی نه‌زانیوه خنكاوه، هه‌ر چه‌نده هاوڕێیه‌كیشی هه‌وڵیداوه رزگاری بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه رزگای بكات".
لە دەستپێکی ئەم ساڵه‌وه تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنوری پاریزگای دهۆک له نیو ئاوی رووبار و بەنداوەکاندا خنکاون گەیشتووە 14 کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.