Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:21

مه‌سرور بارزانی : هه‌رێمی کوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 9/6/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاریی ئاسایش له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق ، كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایهاتنی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی و ناساندنی جێگره‌وه‌كه‌ی جه‌نه‌ڕڵ شۆن جێنكینس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بوو.

له‌م دیداره‌دا به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی مه‌شق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێكرا. هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی عێراق خرایه‌ به‌ر باس، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان دا و رایگه‌یاند، به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان باشتر ده‌توانرێت  به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

له‌باره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی سیاسییه‌ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ كرا و له‌لای خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ بێكه‌ر رایگه‌یاند، نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رنامه‌كانیدا له‌ پشتیوانیكردنی و ره‌چاوكردنی به‌شی عادیلانه‌ی هاوكارییه‌كان‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.