Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 01:16

‌شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دەبێت سنورێک بۆ گۆڕان دابنرێت لەوە زیاتر سوکایەتی بە پێشمەرگەو کورد نەکەن

تاوانێكی گەورەیه‌ پەرلەمان لەدەرەوەی دەسەڵاتی یاسا دانان جێگای دادگا بگرێتەوەو دەنگەكانی ئاوارەكان و پێشمەرگە و دەرەوە ڕەشبكاتەوە
کوردستان TV
100%


شاخەوان عەبدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  نووسینێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ لەژێر ناونیشانی ( دەك شەرمەزاربن )  كه‌له‌به‌شێكى نووسینه‌كه‌دا هاتووه‌ :  
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كێشەیەكمان لەوەدا نییە كە ئەگەر پەرلەمانی عێراق یان كۆمسێون یان هەرجیهەتێك بۆ ئەوەی دڵنیای بەسەرجەم لایەنەكان بدات دەنگەكان جارێكی تر بەدەست حساب بكرێت ، بەڵام ئەوە بە تاوانێكی گەورە دەزانین پەرلەمان لەدەرەوەی دەسەڵاتی یاسا دانان و چاودێری بێت جێگای دادگا بگرێتەوەو بێت دەنگەكانی ئاوارەكان و پێشمەرگە و دەرەوە رەشبكاتەوە

دەقی نووسینەكە وه‌ك خۆی 

دەك شەرمەزاربن ...

سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كێشەیەكمان لەوەدا نییە كە ئەگەر پەرلەمانی عێراق یان كۆمسێون یان هەرجیهەتێك بۆ ئەوەی دڵنیای بەسەرجەم لایەنەكان بدات دەنگەكان جارێكی تر بەدەست حساب بكرێت ، بەڵام ئەوە بە تاوانێكی گەورە دەزانین پەرلەمان لەدەرەوەی دەسەڵاتی یاسا دانان و چاودێری بێت جێگای دادگا بگرێتەوەو بێت دەنگەكانی ئاوارەكان و پێشمەرگە و دەرەوە رەشبكاتەوە، كە ئەمە پێچەوانەی مادە 4 بڕگە 5 لەیاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007 ی كۆمسێۆنە كە ئەو دەسەڵاتەیداوە بە دەستەی دادوەری تەمیز بۆ ئەوەی ئەگەر لە جێگایەك تەزویر كرا ئەو سندوقە رەشبكاتەوە ، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە تۆ بێیت دەنگی سەرجەم پێشمەرگە رەشكەیتەوە بەبێ ئەوەی لێگۆڵینەوە بكەیت كە تەزویر كراوە یان نە ئەمە وێڕای ئەوەی پێچەوانەی یاسایە و تاوانێكی گەورەیە، ئەوەی زۆر نیگەرانمی كرد لەو بابەتە دوای پەیوەندی كردن بە لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاسای پەرلەمان ئەوەیان رونكردوە كە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەن پرۆژەی رەشكردنەوەی دەنگەكانی پێشمەرگەیە و بەڵگەكانم بەدەست گەیشتوە، لێرەوە دەڵێم نازانم گۆڕان جارێك پێشمەرگە دەكەن بە میلیشیا جارێك دەیكەن بە ئەنفالچی جارێك رێگری دەكەن لەسەر ئەوەی بودجە بۆ 100 هەزاریان لە بەغدا دابین بكرێت وتان ئەوە هێزی حزبی یە هی كورد نییە ئەمجارەش بەتەزویر چی ناویان دەبەن ، پێم وایە دەبێت ئیتر سنورێكتان بۆدابنرێت لەوە زیاتر سوكایەتی بە پێشمەرگەو كورد نەكەن.

 

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.