به‌كارهێنانی پلاستیك بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك به‌داخه‌وه زۆر بووه ئه‌مه له‌كاتێكدایه زیان به ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتی به‌كار هێنانه‌وه‌ی بتڵی ئاو بۆ هه‌ڵگرتنی ئاو و یان به‌ستنی ئاو یان بۆ هه‌ڵگرتن و ساردكردنی شه‌ربه‌ت به‌كاردێت.
بتڵی ئاو زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت چونكه بتڵی پلاستیكی ته‌نها یه‌كجاربه‌كاردێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له پێكهاته‌ی پلاستیكه توشی داخوران ده‌بێت له‌و كاته‌دا به‌كتریا هه‌ڵده‌گرێت تێكه‌ڵی خۆراكه‌كه یان ئاوه‌كه ده‌بێت هه‌روه‌ها نابێت ئاو له پلاستیكدا بیبه‌ستێت چونكه توشی دایۆكسان ده‌بێت بتڵه‌كه هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی پلاستیك نابێت له‌پله‌ی گه‌رمی سه‌رو ۲٥ م بۆ به‌كاربێت چونكه‌به‌شێك له‌پێكهاته‌ی كیمیای پلاستیكه‌كه كه فینۆڵه تێكه‌ڵی خواردنه‌كه ده‌بێت ده‌بێته هۆی تێكدانی هۆرمۆنی له‌شی مرۆڤ هه‌روه‌ها دروستبونی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی یه‌كان.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌روه باسمان كرد به‌هه‌مان شێوه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراكیش له‌ناو پلاستیك مه‌ترسی گه‌شه‌ی به‌كتریا هه‌یه چونكه پێكهاته‌ی پلاستیكی نابێت به غه‌ساله بشۆردرێت له‌به‌ر پله‌ی گه‌رمی بۆ یه به ئاوی ساردی پاك نابێته‌وه.
بۆیه داواكارم باشترین ڕێگا بۆ هه‌ڵگرتی خۆراك و سه‌وزه‌و ئاو و شه‌ربه‌ت به‌تایبه‌تی له سه‌لاجه‌دا شوشه‌یه چونكه توشی داخوران نابێت و پله‌ی گه‌رمی كاری تێناكات ده‌توانرێت به پله‌ی گه‌رمی پاك بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه/ له‌شكر حمید - ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.