له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ، به‌هۆی كاری گواستنه‌وه‌ی بۆری ئاوی سه‌ره‌كی 120 (دوكان ـ قوله‌ره‌یسی) بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕێگای سه‌ره‌كی (سلێمانی ـ دوكان) به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت له‌ئه‌مرۆ شه‌ممه‌وه 9 ى حوزه‌یرانى 2018 له‌نزیك پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌روه‌ها نزیك بازگه‌ی (سلێمانی ـ پیره‌مه‌گرون) هه‌ردوو شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه ده‌گیرێت، بۆیه داواكارین شۆفێران وریابن و خێرایی ئۆتۆمبێله‌كیان كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕێگایه‌كی لاوه‌كی ده‌ستنیشانكردووه ، بۆئه‌وه‌ی شۆفێران هاتوچۆی تێدا بكه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.