فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رایده‌گه‌ێنێت، دوور نییه له شنگال شه‌ڕیك ڕوو بدات، چونكه حه‌شد به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵك و هه‌ڕه‌شه‌ن ده‌كه‌ن .
قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رایگه‌یاندووه: دوور نییه له شنگال شه‌ڕیك ڕوو بدات، چونكه له شنگال ئێستا ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به ناو پارێزگاری له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵك و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن، باشیش ده‌زانن خه‌ڵك بڕوایان پێیان نییه.
گوتیشی: دوای هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاتنی به‌شێك له هێزه‌كانی عێراقی، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی ڕۆژێك دێت و داوای چه‌كدانان له هێزه ئێزدییه‌كان ده‌كات و ڕۆژێكیش چه‌ك له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، ڕه‌وشی خه‌ڵك زۆر مه‌ترسیداره و حه‌شدی شه‌عبی كه‌س له سه‌رووی خۆی نابینێت و حیساب بۆ هیچ هێزێكیش ناكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و حه‌شدانه‌ی ئێستا له شنگالن ناكرێت ئێمه چاوه‌ڕێی شتێكی باشیان لێ بكه‌ین، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ن ئه‌نجامده‌ری كاره‌ساتی ئێزدییان بوون له ساڵ ٢٠١٤، پێویسته خه‌ڵكی شنگالیش هیچ بڕوایه‌كیان به‌م هێزانه نه‌بێت.
سه‌رچاوه/KDP
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.