Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:55

رێبه‌ری حزبوڵڵا: تا ئه‌وکاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بخوازێت هه‌ر له‌ سووریا ده‌مێنینه‌وه‌

ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان كۆببنه‌وه‌ ناتوانن ئه‌مكاره‌ بكه‌ن
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان له‌ وه‌ڵامی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیلدا بۆسه‌ر تاران و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوون له‌ سووریا، راگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی حزبوڵڵا تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د بخوازێت، له‌ناو خاكی سووریا ده‌مێننه‌وه‌.

نه‌سروڵڵا له‌ وتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: با پێتان رابگه‌یه‌نم كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان كۆببنه‌وه‌ تا ئێمه‌ ناچار به‌ ده‌رچوون له‌ سووریا بكه‌ن، ناتوانن ئه‌مكاره‌ بكه‌ن و ته‌نیا رێبه‌ری سووریایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست دێت.

ئه‌و لێدوانه‌ نوێیه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئیسڕائیل چه‌ندینجار هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای له‌خاكی سووریادا كردووه‌ به‌ ئامانجی هێرشه‌كانی خۆی و هه‌روه‌ها واشنتنیش ده‌خوازێت كۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانی له‌ سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.