Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 23:30

داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سووریای خسته‌وه‌ ژێرده‌ستی خۆی

ئه‌م ناوچه‌یه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عێراق
داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریای خسته‌وه‌ ژێرده‌ستی خۆی
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش توانییان چه‌ند به‌شێك له‌ شاری بوكه‌مالی پارێزگای دێره‌زووری سووریا بخه‌نه‌وه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، كه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عێراق.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هێزه‌كان داعش بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر بوكه‌مال به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 10 كه‌سی خۆكوژییان به‌كارهێناوه‌.

رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا وتوویه‌تیی كه‌ به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ی داعش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 25 هێزی حكومه‌تیی سووریا و 18 چه‌كداری داعش كوژراون ئه‌مه‌ش جیا له‌ 10 چه‌كداره‌كه‌ی ئه‌و گروپه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییان ئه‌نجامداوه‌.

تا ئێستا حكومه‌تی سووریا به‌ فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی بۆ ئه‌م رووداوه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.