بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لهراگهیاندراوێكیان دا كهوێنهیهكى دهست مالپهرى كوردستان تى ڤى كهوتووه ڕایدهگهیهنن ، ئێوارەی ڕۆژی ههینى 8-6-2018 ، لەسەر ڕێگای تاسڵوجە – سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (قەمەرە -ئۆپڵ ) هاوڵاتی (أ ، خ ، م ) لەدایكبوی 1988 گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتی تریش بریندار بوون .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا و بریندارانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی .
لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە ڕاگیراوەو بەیاوەری پۆلیس لە نەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.