ئێواره‌ی دوێنێ له‌هۆڵی داوا له شاری سلێمانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه حكومی و حزبییه‌كانی شاره‌كه و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی یادی رۆژی جیھانی قودسی كرده‌وه.
له‌یاده‌كه‌دا سه‌عدوڵا مه‌سعودیان، كونسوڵی ئێران له سلێمانی ، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی كرد به گرنگی ئه‌و رۆژه و داكۆكی كردنی ھه‌مووان له مافی ره‌وای فه‌له‌ستینیه‌كان و خاوه‌ندارێتی كردنی شاره‌كه.
گوتیشی : له‌ئێستادا ئه‌مریكا بێشه‌رمانه پایته‌ختی خۆی بۆ ئه‌و شاره گواستووه‌ته‌وه و به‌و ھۆیه‌وه رۆژانه چه‌ندین كه‌س له فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌بنه قوربانی.
ساڵانه و له كۆتا رۆژی ھه‌ینی مانگی ره‌مه‌زاندا ،له به‌شێك له وڵاتانی ئیسلامی یادی رۆژی جیھانی قودس ده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.