دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى كچێكى چوارده‌ساڵان به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانى له میدیاكانى ئه‌ڵمانى و ئه‌وروپى ئه‌مرۆ بكوژه‌كه له شارى دهۆك له‌لایه‌ن هێزه كانى پۆلیس ده‌ستگیر كرا
دوێنێ شه‌و له زۆربه‌ى میدیاكانى ئه‌ڵمانى و ئه‌وروپى هه‌واڵى كوشتنى كچێكى هه‌رزه‌كارى ئه‌ڵمانی بڵاوكرایه‌وه پۆلیسى ئه‌و ووڵاته‌ش ناو و ره‌گه‌ز و وێنه‌ى بكوژه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه هه‌ربه‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان بكوژ ناوى عه‌لى به‌شاره و ته‌مه‌نى بیست ساڵه و كوردى عێراقه و پێشتر له موسڵ نێشته جێ بوون به‌هۆى شه‌رى تیرۆر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له‌و شاره ئاواره‌ى شارۆچكه‌ى زاخۆ ده‌بن پاشان له رێگه‌ى توركیا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌چن ماوه‌ى سێ ساڵه له ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رن.
هه‌ردواى پێزانینى پۆلیسى ئه‌ڵمانى به هه‌ڵاتنى عه‌لى به‌شار" بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌زیرى ناوخۆیى ئه‌ڵمانیا هۆریست زیهۆفه‌ر به فه‌رمى داواى له وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد ده‌ستگیرى بكه‌ن.
لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند : دواى په‌یوه‌ندى به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ریم شنگالى به ئێمه‌وه له باره‌ى كه‌یسێكى له‌و جۆره ئێمه‌ش چه‌ند ئه‌فسه‌رێكمان له نه‌هێشتنى تاوان راسپارد دواى 5-6 كاتژمێر تواندرا ناوبراو ده‌ستگیربكرێت
سه‌باره‌ت دادگایى كردنى تۆمه‌تبار به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى دهۆك گووتى : هه‌ر له سه‌رو به‌ندى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى تۆمه‌تبار دانى به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى ناوه دادگاش به گوێره‌ى یاسا سزاى ده‌دات.
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنى تۆمه‌تبار بۆ وڵاتى ئه‌ڵمانیا تارق ئه‌حمه‌د گووتى: جارێ ئێمه نازانین چۆن ده‌بێت ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌ڵمانیا ئایه ده‌ینێرنه‌وه یاخوود هه‌رلێره دادگایى ده‌كرێت .
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له میدیاكان وه‌ك موژده‌یه‌ك به هاوڵاتیانى ئه‌ڵمانى راگه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كه له هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى هه‌رێم ده‌ستگیركراوه و سوپاس و پێزانینى خۆشى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان نارد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.