Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 06:16

کەنەدا لەبارەی مەشق و ڕاهێنانی بە پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات

كەنەدا مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگرتووە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 8-6-2018، حكوومەتی كەنەدا ڕایگەیاند، كە مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگرتووە.

لەمیانەی كۆنگرەی یەكێتی هێزەكان لە ئۆتاوای كەنەدا، جەنەڕاڵ جوناسان ڤانس سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای كەنەدا ڕایگەیاند، لەدوای بە كۆتا هاتنی جەنگی دژ بە داعش هێزەكانی كەنەدا مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگرتووە.

ڕوونیشی كردەوە كە لەو قۆناغەدا هێزەكانی كەنەدا ڕاوێژ و مەشق بە هێزەكانی سوپای عێراق دەكەن. لەساڵی 2014ەوە چەند سەرباز و ڕاوێژكارێكی كەنەدی كە ژمارەیان 200 كەس دەبوو هاتنە كوردستان و ئەركی مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە گرتە ئەستۆ بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی باشتر شەڕی تیرۆرستانی داعش بكەن.

هاوكات وەزیری بەرگری كەنەدا لەماوەی مەشق و ڕاهێنانەكاندا چەندان جار سەردانی هەرێمی كوردستان و بنكەكانی مەشقی كردووە.

پێشمەرگە بەو ڕۆڵ و كاریگەرییەی كە لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێشانی دا بووە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش و چەندان وڵاتیش لەماوەی ڕابردوو هاوكاریان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.